سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد كه به‌شێوه‌ی ناراسته‌وخۆ بێت یان له رێگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بێت له تاران، هه‌وڵی راگرتنی تۆپبارانكردنی سنوره‌كانی هه‌رێمیان داوه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری فه‌ڕمی حكومه‌تی هه‌رێم د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌ت له كۆبونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ڕاگرتنی تۆپبارانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێم كردۆته‌وه كه له‌و باره‌وه هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان خستۆته‌گه‌ڕ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ڵوێستێكی روون و نه‌گۆڕی هه‌یه و پێی وایه كه به دوركه‌وتنه‌وه له توندوتیژی ناكۆكییه‌كان به دانوستان و گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێن.
هاوكات له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا جه‌خت له‌وه‌كراوه‌ته‌وه: كه هه‌رێمی كوردستان رازی نابێت له‌لایه‌ن هیچ هێز و گروپێك خاكه‌كه‌ی به‌كاربهێنرێت بۆ په‌لاماردانی وڵاتانی دراوسێ كه ده‌بێته هۆی تێكچونی گوزه‌رانی دانیشتوانی ناوچه سنورییه‌كان.
له‌لایه‌كی تره‌وه جه‌ختیان له هه‌وڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه بۆ به‌رگریكردن له كوردانی سه‌عدیه‌و جه‌له‌ولا و رێگری كردن له‌كوژران و ئاواره بونیان

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر